دوو سەعات ئاگر بەردەوام بووە
هۆکاری تەقینەوەکەی ئەم ئێوارەی کۆگاکەی حەشد نەزانراوە
سیروان خورشید
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.6.2026، لەناوچەی مەنسوریەی سەر بەپارێزگای دیالە، کۆگایەکی پڕ چەک و تەقەمەنی حەشی شەعبی تەقییەوە و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.
بەڵام تائێستا، هۆکارەکەی بە نەزانراوی ماوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەڵێن، لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
عەمید هەیسەم شەمەری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دیالە بە 964ـی وت، دوای رووداوەکە تیمە ئەمنییەکان و بەرگری شارستانی بە هاوکاریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
لەوێ، توانرا دوای کاتژمێرێک کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکرێت و رێگری لە تەشەنەکردنی بۆ ناوچەکانی دەوروبەر بکرێت، کە بەهۆی تەقینەوەی کۆگاکە ئاگری لێ هەڵگیرسابوو.
تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە، بە قسەی ئەو بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیس بێت، بەڵام زیانی ماددی زۆر بەر شوێنەکە و دەوروبەری کەوتووە، تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆکاری تەقینەوەکە لەلایەن لیژنە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە.
پێداچووبەوە: ئەحمەد مستەفا