لە گەرمیان

ئیتر سەرەی دوورودرێژی بەنزین نامێنێت

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە گەرمیان کرایە سیستمی ئەلیکترۆنی، ئیتر سەرەگرتنی دوورودرێژی شۆفێران نامێنێت.

سەیف سیروان، کارمەندی بەنزینخانەی برایانە لە کەلار بە 964ـى وت،” لە ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2026ەوە سیستمەکە کەوتووەتە کار و بەشێوازی ئەلیکترۆنی بەنزین دابەش دەکەین”.

” ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سیستمەکە تۆمار دەکەین کە بەنزین دەبەن و تا چوار رۆژی دیکە ناتوانن بەنزین وەربگرنەوە”، سەیف سیروان وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆتۆمبێلی تەکسی و پاس دەتوانن تانکیەکانیان پڕ بکەن، بەڵام ئۆتۆمبێلی تایبەت 40 لیتری پێدەدرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر