دەبێ وردبینی تەواو بکرێ
ئەوانەی لە کەلار زەوی فەرمانبەران دەکڕن ئاگاداربن
میلاد جەلال – کەلار
دوای دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی زەوی فەرمانبەران لە کەلار، لەبازاڕدا مامەڵەی گەرمە و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، شارەوانی کەلاریش دەڵێت،”فەرمانبەر ھەیە ناوی ھاتووەتەوە و پێشتریش سودمەند بووە، ئێستا زەویەکەی لێ وەردەگیرێتەوە”.
نزیکەی پێنج ھەزار کەس، لە قۆناغی یەکەم سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی.
سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە 964ى وت،”لە قۆناغی وردبینی کردنی ئەو ناوانەین کە ژمارەی زەویان بۆدەرچووە، ناوی تێدایە پێشتر سودمەند بووە، ئەوانە زەویەکانیان لێوەردەگیرێتەوە”.
ئەوانەی کڕین و فرۆشتن بەو زەویانەوە دەکەن ئاگاداربن، مەرج نیە کەسێک ناوی ھاتبێتەوە ئیتر زەویەکەی پێبدرێت، لەوانەیە دوای وردبینی بەشێک لەفەرمانبەران زەویەکانیان لێوەربگیرێتەوە”، سامان رەحیم وای وت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا