رێگاى گوێر

ئاگر لە دوو کۆگاى خۆراک کەوتەوە


کاردۆست حوسێن- هەولێر

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگر لە دوو کۆگاى رێگاى هەولێر کەوتەوە و بە تەواوەتى سووتان.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”کاتژمێر 9:40 خولەک لە ئاگرەکە ئاگادارکراونەتەوە و دوو کۆگا بە تەواوەتى سووتاون”.

هەرچەندە تیمەکانى بەرگرى شارستانى ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و رێگریان کردووە لە تەشەنەکردنى ئاگر بۆ کۆگاکانى تر، بەڵام زیانى ئەم دوو کۆگایە زۆرە.

بەوتەى شاخەوان سەعید، 10 تیمى بەرگرى شارستانى بەشداربوون لە کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە و بەبێ زیانى گیانى کۆتایى بە کارەکە هێندراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح