پەیامێک لە پۆلیسی دارستانەوە

دۆخەکە هەستیارە بۆ ئاگرگرتنی دارستان و پشکۆ جێ مەهێڵن

ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک وێنەی ئاژەڵ و باڵدارەکانی لەناو سروشت بڵاوکردووەتەوە کە بوونەتە ئامانجی ئاگرە بێ رەحمەکان و و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی گەشت و سەیراندا رەچاوی ئاگرکردنەوە و کوژاندنەوەی یەکجاری ئاگرەکە بکەن.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئەمڕۆ هەینی 26.6.2026 باسیان کردووە، لەم وەرزەدا کە سروشتی جوانی کوردستان و پارێزگاکەمان بووەتە جێگەی حەوانەوە و کات بەسەربردنی خێزانەکان، پێویستە هەموومان پێکەوە پارێزەری ئەم جوانییە بین.

هەروەک بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و زۆری گژوگیای ئەمساڵ، مەترسی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستان و پاوانەکانماندا گەیشتووەتە ئاستێکی هەستیار، سروشت سەرمایەی نیشتمانی و سەرچاوەی هەناسەی ژیانمانە، چونکە ئاگر هەموو جوانیەکان لە ناو دەبات بە ڕووەک و دار و گیاندارانەوە.

پۆلیس دارستان و ژینگە داوای کردووە، ئاگر لە شوێنی کراوە و پارێزراودا بکەنەوە، و بە هیچ شێوەیەک ئاگر لە نزیک گژوگیای وشک و نێو دارستانەکان نەکەنەوە، هەروەها پێش جێهێشتنی شوێنەکانتان، بە تەواوی دڵنیاببنەوە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان بە بەکارهێنانی ئاو یان خۆڵ تا هیچ پشکۆیەک جێ نەمێنێت.

پەیامێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە
هاوڵاتیانی بەڕێز ،
هاونیشتمانیانی هێژا ،
گەشتیارانی خۆشەویست..
لەم وەرزەدا کە سروشتی جوانی کوردستان و پارێزگاکەمان بووەتە جێگەی حەوانەوە و کات بەسەربردنی خێزانەکان، پێویستە هەموومان پێکەوە پارێزەری ئەم جوانییە بین.
بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و زۆری گژوگیای ئەمساڵ، مەترسی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستان و پاوانەکانماندا گەیشتووەتە ئاستێکی هەستیار.
سروشت سەرمایەی نیشتمانی و سەرچاوەی هەناسەی ژیانمانە، چونکە ئاگر هەموو جوانیەکان لە ناو دەبات بە ڕووەک و دار و گیاندارانەوە ..
بۆیە بەوپەڕی دڵسۆزی و ڕێزەوە داواتان لێدەکەین لە کاتی گەشت و سەیرانەکانتاندا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
١- ئاگرکردنەوە: تکایە ئاگر لە شوێنی کراوە و پارێزراودا بکەنەوە، و بە هیچ شێوەیەک ئاگر لە نزیک گژوگیای وشک و نێو دارستانەکان مەکەنەوە.
٢- کوژاندنەوەی یەکجاری: پێش جێهێشتنی شوێنەکانتان، بە تەواوی دڵنیاببنەوە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان بە بەکارهێنانی ئاو یان خۆڵ تا هیچ پشکۆیەک جێ نەمێنێت.
٣- پاک ڕاگرتنی ژینگە: فڕێدانی پاشماوەی شووشە و جگەرە دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی تیشکی خۆر و دروستبوونی ئاگری گەورە و لەناوبردنی ڕووبەرێکی فراوانی سەوزایی، تکایە ژینگە پاک ڕابگرن.
با هەموومان ببینە خەمخۆر و پۆلیسی ژینگەپارێز. لە ئەگەری بینینی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە یان سەرپێچییەک، تکایە دەستبەجێ پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدارەوە بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ڕێگری لە کارەساتە ژینگەییەکان بکرێت.
سوپاس بۆ هاوکاری و دڵسۆزیتان بۆ پاراستنی نیشتمانەکەمان.
بە سوپاسەوە بە شێک لە وێنەکان وەرگیراون
کە پەشماوەی دوای کارەساتی ئاگرکەوتنەوە
پیشان ئەدەن ،
بۆ ئەوەی ئەم پەیامە بگات بە دەستی زۆرترین هاونیشتمانی تکایە لای خۆتانەوە شەیری بکەن لەگەڵ ڕێزدا ….
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی