پیر و گەنجی هەورامان بەدوایدا وێڵن
هەفتەیەکە روقیەی تەمەن 11 ساڵ لە ئاوی زەڵمدا ونە
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
هەفتەیەکە پیر و گەنجی ناوچەی هەورامان لەگەڵ تیمەکانی بەرگری شارستانی لەناو ئاوی زەڵمدا، وێڵن بەدوای روقیەی تەمەن 11 ساڵدا، بەڵام هێشتا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە و چارەنووسی نادیارە.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو کچێکی گەشتیاری بەنەتەوە عەرب بەناوی روقیە رافد کەوتەناو ئاوی هاوینەهەواری زەڵم لە ئەحمەدئاوا، لەو کاتەوە خەڵکی ناوچەکە و گەنجانی خۆبەخش بەدوایدا دەگەڕێن، هەموو شێوازەکانی گەڕانیان تاقیکردووەتەوە، تەنانەت ئەمڕۆ و دوێنێ چەند جارێک رێڕەوەی ئاوە خوڕەکەی زەڵمیان گۆڕی، بەڵام تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە.
ئەو خەڵکە دەڵێن، کۆڵ نادەن و ماندوو نابن و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بەردەوام دەبن بەشکم هەرچۆنێک بێ، سەرەداوێکیان دەست کەوێ، بۆ ئەوەی سوکنایی بدەن بە دڵی خانەوادەی ئەو مێردمنداڵە عەرەبە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری