نزیکەى سێ مەتر

لەخەودا بوو مارێک بوو بە میوانى

ئاکام غەفور- خەلیفان

ئەم بەیانییە، مارێکى گەورە خۆى دەکات بە ماڵێکدا لە دۆڵى ئالانەى سنوورى خەلیفان، بەڵام خاوەن ماڵ ئازادى دەکات و نایکوژێت.

رزگار مەلا ساڵح کە خاوەنى ماڵەکەیە بە 964ـى وت،” گوێم لە دەنگى شتێک بوو کە چوومە ژوورەکەى تر مارێکى رەشى گەورەم بینى کە یەکەمجار بوو لەژیانمدا مارى ئاوا گەورە ببینم”.

دەشڵێت: تووشى شۆک بووم بە گەورەییەکەى، بەڵام چونکە رەشمار بوو دڵم نەهات هیچى لێبکەم و بۆناو سروشتم ناردەوە.

وەک باسى دەکات، مامەڵەیەکى ئارامى لەگەڵ کردووە و نەیهێڵاوە مارەکە زیانى پێبگات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح