ATMی یەکێک لە لقەکانی RT بانک - وێنە: 964
هەژماری من وادەی دانا
فەرمانبەر موچەکەی بەبانکی نەکردبێ ناتوانێ وەریبگرێ
ئەحمەد مستەفا
پێویستە سەرجەم مووچەخۆران تاوەکو دوو مانگی تر واتە 31.8.2026 کارتەکانیان وەربگرنەوە، تاوەکو بتوانن موچەکانیان وەربگرن، هەر فەرمانبەرێک موچەکەی لە رێگەی هەژماری من بە بانکی نەکرابێت ناتوانێت موچە وەربگرێت.
ئەمە دواین بڵاوکراوەی پڕۆژەی هەژماری منە بۆ موچەخۆران تا لەو رێکارە ئاگاداربن.
هەژماری من دەستیکردووە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانجی هەژماری من ئەوەیە کە زیاتر لە یەک ملیۆن موچەخۆر لەم پرۆسەیەدا تۆماربکات بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ سیستەمێکی بانکی و گشتگیرتر بکات.
پێشتر راگەیەندرابوو، لە ماوەی 18 مانگدا سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەك لەدوای یەك دەست دەکەن بە گواستنەوە بۆ سیستەمی نوێی موچەدان، ئەمەش بەپێی خشتەیەکی پێشوەختەی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت.
کاتێک کە ناوی موچەخۆران تۆمارکرا ئیتر مووچەکانیان لە بانکە تایبەتەکەوە وەردەگرن و دەتوانن پارەکەیان بە کاش ڕابکێشن لە تۆڕێکی فراوانی ئامێری ئەی تی ئێم ATM کە لە سەرانسەری کوردستان دابیندەکرێن.