بارهەڵگرەکانى گەنم لە نۆرەدا وەستاون بۆ رادەستکردنى گەنم بە سایلۆى سلێمانى
ئەمساڵ
زیاتر لە 157 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە
ئەحمەد مستەفا
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو 25.6.2026، زیاتر لە 157 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە.
بەپێی ئامارەکە، زۆرترین بڕی گەنمی وەرگیراو لە پارێزگای سلێمانی بووە.
بەوپێیە لە سلێمان بڕی 54هەزار و 495 تۆن، لە دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت بە بڕی 54هەزار و 256 تۆن، هەروەها لە پارێزگای دهۆکیش 48هەزار و 492 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆی گشتیی ئەو گەنمەی تاوەکو بەرواری ئاماژەپێکراو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان وەرگیراوە دەگاتە 157 هەزار و 243 تۆن، ئەم بڕەش دەکاتە ڕێژەی 40%ی کۆی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ.