هێرش کراوە

ئاگربەست ئاگری شەڕ لە لوبنان دانامرکێنێتەوە

ئەحمەد مستەفا

سەرەڕای ئاگربەست و لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كرده‌ سەر پارێزگای نەباتیە لە باشووری لوبنان و بۆردومانی كرد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوێنێ بەهۆی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلەوە به‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچه‌ی مەیفەدوونی نەباتیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەستی ناوچەکە و لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ئاماژە بەوە کراوە لوبنانیش دەگرێتەوە، بەردەوامه‌ لە هێرشەکانی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەڕمی لوبنان NNA، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کاتەکانی بەیانی دوو هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته‌ دەوروبەری ناوچه‌ی نەباتیەی سه‌روو.

هاوكات تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە کاتەکانی ئێوارەدا نزیکەی 10 گوللەتۆپیان ئاڕاستەی دەوروبەری ناوچه‌كانی بەڕاشیت و بەیت یاهون کرد و تەقەشیان بە ئاڕاستەی بەیت یاهون کرد.