دیمەنێک لە پارەی عێراقی
هی هەفتەی رابردوو
شەفافیەت: داهات نزیکەی هەشت ملیار دینار بووە
ئەحمەد مستەفا
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی 20.6.2026 تا 26.6.2026، بڕی 7 ملیار و 827 ملیۆن و 382 هەزار و 430 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە.
بە شێوەیەك بڕی 7 ملیار و 827 ملیۆن و 382 هەزار و 430 دینار بووە و 86%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 14% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
ئەوە لەکاتێکدا، کۆی داهاتی نانەوتیی کۆکراوە لەو ناوچانە لە ماوەی هەفتەی رابردووتر گەیشتبووە شەش ملیار و 605 ملیۆن و 339 هەزار و 432 دینار.
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، ئێستا رۆژانە دەتوانرێت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.