پشدەر
پیاوێکی تەمەن 62 ساڵ خنکا
964+
فەرمان مەلا حەسەن
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 11.6.2026 لەناو ئاوی زێی بچووک لە سنووری قەزای پشدەر هاوڵاتیەک خنکا.
هاوڵاتیەکە ناوی محەمەد حسێن خەڵکی گوندی خانەڵەی بناری ئاسۆسە و ویستوویەتی بپەڕێتەوە لە ئاوەکە بەڵام خنکاوە.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانمان لە غەواسی راپەڕین چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی و ئێستا گەڕان بە دوایدا بەردەوامە و تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی