نرخی نەوت دابەزی
رێژەی 2%
لە ئێران نەدرا و نەوت دابەزی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە 19.5.2026 نرخی نەوت لە بازاڕی ئاسیا بە رێژەی زیاتر لە 2% دابەزی، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، دواخستنی هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ سەر ئێران راگەیاند، بۆ ئەوەی رێگە بدات بە دانوستان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 109.09 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس “بۆ رادەستکردنی لە مانگی حوزەیران 1.38 دۆلار کە دەکاتە 1.3% دابەزیوە) و گەیشتووەتە 107.28 دۆلار.
هەردوو پێوەرەکە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە لە خولی پێشوودا گەیشتبووە بەرزترین ئاستی خۆیان.
ترەمپ رۆژی دووشەممە رایگەیاند کە “چانسی زۆر باش” هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران، کە ڕێگری بکات لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، ئەمەش تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی راگرتنی کردەوەی سەربازی بۆ رێگەدان بە دانوستان.
لە ئەمریکا، داتاکانی وەزارەتی وزە دەریانخستووە کە هەفتەی رابردوو 9 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لە یەدەگی ستراتیجی نەوت کشانەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەمەش رێژەی عەمبارکردن بۆ نزیکەی 374 ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە، ئەمەش نزمترین ئاستە لە مانگی تەمموزی 2024ەوە.