دەبێت بەنزینەکەشیان بگۆڕن

دوو بەنزینخانە بە سێ ملیۆن دینار سزادران

وریا فەتاح

لیژنەى سووتەمەنى قائیمقامییەتى قەزاى کۆیە، دوو بەنزینخانەى سنوورەکەى سزادا و دانەیەکیشیانى داخست.

بەپێى راگەیەندراوى قائیمقامییەتەکە، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەی سووتەمەنی بۆ بەنزینخانەکانەکانی سنوورەکە، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنمایی و بڕیارەکان لیژنە پشت بەستوو بە یاسا و رێنماییەکان و بەهۆی دەرنەچوونی نمونەی بەنزینەکەی بڕیاردرا بە سزادانی ئەم بەنزینخانانەی سنوری قەزای کۆیە:

یەکەم: سزادانی بەنزینخانەی ئازادی لە ناو شاری کۆیە، بە بڕی  دوو ملیۆن دینار و گۆڕینی تەواوی بەنزینەکەی و داخستنی بۆ ماوەی(3) سێ رۆژ .

دووەم: سزادانی بەنزینخانەی ئاریا لە ناو شاری کۆیە، بە بڕی یەک ملیۆن دینار و داخستنی تا گۆڕینی تەواوی بەنزینەکەی.