کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ گەرما تا 42 پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام بۆ سبەینێ هەواڵى خۆشتر هەیە

964+

وریا فەتاح

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (11-06-2026) پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە دوێنێ، بەڵام سبەینێ هەینی کەشەکە کەمێک فێنک دەبێتەوە و گەرماکە دەشکێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و مەودای بینین باشە (8 تا 10 کیلۆمەتر)، خێرایی با لە باکووری خۆرئاواوە لە نێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرماش لە هەولێر، چەمچەماڵ و زاخۆ تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 42 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەرانیش بە 30 پلە فێنکترین ناوچە دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ پێنجشەممە بەم شێوەیە دەبن:
• هەولێر: 42 پلە
• سلێمانی: 39 پلە
• دهۆک: 40 پلە
• زاخۆ: 42 پلە
• چەمچەماڵ: 42 پلە
• پیرمام: 37 پلە
• حاجی ئۆمەران: 30 پلە

بۆ سبەینێ هەینی (12-06-2026)، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەور پەیدا دەبن، مژدە خۆشەکە ئەوەیە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە و خێرایی باش کەمێک لەسەرخۆتر دەبێت (10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا).

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی:
• هەولێر: 39 پلە
• سلێمانی: 38 پلە
• دهۆک: 39 پلە
• زاخۆ: 40 پلە
• چەمچەماڵ: 40 پلە
• پیرمام: 34 پلە
• حاجی ئۆمەران: 27 پلە