پشدەر

پیاوێکی تەمەن 62 ساڵ خنکا

فەرمان مەلا حەسەن

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 11.6.2026 لەناو ئاوی زێی بچووک لە سنووری قەزای پشدەر هاوڵاتیەک خنکا.

هاوڵاتیەکە ناوی محەمەد حسێن خەڵکی گوندی خانەڵەی بناری ئاسۆسە و ویستوویەتی بپەڕێتەوە لە ئاوەکە بەڵام خنکاوە.

عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانمان لە غەواسی راپەڕین چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی و ئێستا گەڕان بە دوایدا بەردەوامە و تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی