لەسەر رێگای دێلێژە
بە رووداوی هاتوچۆ ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
عەزیز عەبدوڵا
لە رێگای دێلێژە نزیک شارۆچکەی ئەڵایی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێک روویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
سیروان محمەد شایەدحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە لە سەرێگای دێلێژە روویداوە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێک دا لە ئەنجام دا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەو ماتۆڕسوارە گەنجێکی بەڕەگەز عەرەبە، تەمەنی 16ساڵێک دەبێت و لەگەڵ هاتنی بەماتۆڕەکەی بۆ سەر شەقامە گشتیەکە ویستویەتی پێشکەوتن ئەنجام بدات، ڕاستەوخۆ تۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەش لێیداوە.
ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە هەوڵیداوە خۆی لێ دوربخاتەوە بەڵام نەیتوانیوە، خۆیداوە بە ستونێکی کارەبای سەرشەقامەکەشدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی