سلێمانی

ئەڤەلۆنێکی دزراو دەستی بەسەرداگیرا

توانا نەقی

مەفرەزەکانی هەردوو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و بەکرەجۆی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گرتووە و جارێ کەسیش دەستگیر نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن لەگەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی لێدزراوە، یەکسەر لێکۆڵینەوەیان دەست پێکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، توانراوە ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەی پیشەسازی بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە دەستی بەسەردا بگیرێت،
دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

پۆلیس ئاماژەی بە دەستگیرکردنی کەس نەکردووە لەسەر رووداوەکە و تەنیان دەڵێت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی.