نەخۆشخانەی گشتی کەلار. وێنە :964
دەوامیان دەست پێکردووەتەووە
لەمەودوا رۆژانی پێنجشەمانیش بڕۆن بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای نزیکەی شەش مانگ دەوام نەکردنی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار لەرۆژانی پێنجشەممە، لەئەمڕۆوە دەوامکردن لە رۆژانی پێنجشەممە دەستیپێکردووەتەوە.
حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ـی وت، ماوەی شەش مانگە بەھۆی ناڕێکی لە دابەشکردنی موچە، دەوامی نەخۆشخانەکە کەمکرابویەوە و رۆژانی پێنجشەممان کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانە دەوامیان نەدەکرد.
“بۆ خزمەت و بەرژەوەندی ھاوڵاتیان بڕیارماندا لەئەمڕۆ پێنجشەممەوە ئیتر دەوام بکرێت، ئەمڕۆش وەک یەکەم رۆژ پێنج پزیشکی پسپۆڕمان دانیشتبوون بو بینینی نەخۆش”،حارس محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوامی نەخۆشخانەکە لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنج شەممە لە کاتژمی 8:30ـی بەیانی تا 1:00ـی دوای نیوەڕۆ ھەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی