هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەشێک لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی بەربەست دەکرێت

توانا نەقی

ئەمڕۆ بە مەبەستی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی بەربەست دەکرێت و هاتوچۆش شۆفێران لەو مەبەستە ئاگادار دەکاتەوە.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش کاتژمێر 12:00ـەی نیوەڕۆ دەست بە کاری (قشط) هەڵگرتنەوەی بەشە خراپبووەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەکرێت.

دەشڵێت، چاکسازییەکە لە مەودای نزیک مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ سەرلەنوێ قیرتاوکردن.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی کارەکان، رۆژی هەینی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای کارکردندا بەربەست دەکرێت، هەروەها شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.