لە ئاکرێ

کەسێک ئۆتۆمبێلێکی رفاند و بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

شڤان عەبدوڵا – دهۆک

بەیانی ئەمرۆی چوارشەممە 10.6.2026 پیاوێک کە تائێستا هیچ زانیاری لەسەر نییە دەچێتە پێشانگاکانی فروشتنی ئۆتۆمبێل لەقەزای ئاکرێ، لەوێ ئۆتۆمبێلێکی سوناتای رەنگی سپی لەناو پێشانگایەک دەبێنێت کە جامەکانی ئۆتۆمبێلەکە کرابوونەوە و سویچیشی لەسەر بوو، یەکسەر سلفێک لەئۆتۆمبێلەکەدا و دەیبات.

پیاوەکە ماوەکی باش ئۆتۆمبێلەکە بە ناو شاردا لێدەخوڕێت و دواتر پۆلیس ئاگادار دەکرێتەوە، دەبینن پاشان پۆلیس دوای دەکەون ئەویش لێدەخوڕێت بۆ دەرەوەی شار.

لەو کاتەدا کە پۆلیس بەدوایەوە بووە لە رێگای دەرەوەی شار و لەسەر شەقامی سوسنا نزیک گوندی راویتە بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و بە رووداوی هاوتوچۆ گیانی لەدەستداوە.

یەکێک لە کاسبکارەکانی ئەو پێشانگایە بە 964ـی وت، “لەکاتی رفاندنی ئۆتۆمبێلەکە هەر یەکسەر پەیوەندیمان بە پۆلیسەوەکرد، بەداخەوە تاوانبارەکە بەلێخۆرینێکی زۆر خێرا ویستی خوی لەدەستی پۆلیس رزگاربکات خویشی کوشت و ئۆتۆمبێلەکەش لەکارکەوت.

موقەدم شڤان ئەفسەری بنکەی هاتوچۆی ناوشاری ئاکرێ بە 964ـی وت، لەئەنجامی راپۆرتەکەمان دەرکەتووە کەسەکە بە خێراییەکی زۆر لێیخۆریوە و ئۆتۆمبێلەکە بەلایکەمەوە چوار تەقلە لێداوە و تووشی رووداوێکی سەخت بووە و رەوانەی نەخوشخانەی گوڵانی شاری ئاکرێ کراوە و گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی