فڕۆکەوانەکانی ناوی سەلامەتن

ترەمپ: لە خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ئێران خۆشنابم

فەرهاد حەسەن

سەرۆکی ئەمریکا، دوای پێزانینی بە خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی جۆری ئاپاچی لە دوورگەی هورمز هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە ئێران دەکات.

ترەمپ، لە تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی “سوپای وڵاتەکەمان ئاگاداریان کردمەوە کە شەوی رابردوو، لە کاتی چاودێریکردنی گەرووی هورمزدا، ئێرانییەکان هەلیکۆپتەرێکی زۆر پێشکەوتووی جۆری ئاپاچی ئێمەیان خستووەتە خوارەوە”.

دەڵێت، هەردوو فڕۆکەوانەکەی ناو هەلیکۆپتەرەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە ئەمریکا وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە.