لە سلێمانی

پۆلێکی تر لە ماتۆڕی بێ سەرەتا دەستیان بەسەرداگیرا و بارکران

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی بەردەوامە و ئەمشەویش پۆلێکی تر کۆکرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی لەناو شەقامەکان داناوە و نووسیویەتی، بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی تۆمارنەکراون.

ماوەیەکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی کوردستان بەردەوام هۆشداری دەدەن بە ماتۆڕسوارەکان و دەڵێن، هەر ماتۆڕێکی بێ سەرەتا و بێ تابلۆ بکەوێتە بازاڕ و شەقامەکان، بێ یەک و دوو دەستی بەسەردادەگیرێت.