پۆلیسی سلێمانی:

“بەتۆمەتی دزینی گەنم کەسێک لە شارەزوور دەستگیر کرا”

شانیا بێستون

وەرزی دروێنەیە و بە نیاز نەبووە ئەمساڵ گەنم بکڕێت، وتوویەتی خوا ناردی بەس وا دەرنەچوو، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14.6.2026 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە هەستاوە بە دزینی بڕێکی زۆر گەنم لە شارەزوور.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەک هەستاوە بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەوەی کە بڕە گەنمێکی زۆری دیارنەماوە، بنکەی پۆلیسی شارەزوور هەرزوو بە هانایەوە چوون و تۆمەتبارێکەیان دەستگیرکردووە بە ناوی (ک،ک،ح) کە لەدایکبووی 1986ـە و دەوترێ گەنمێکی زۆری دزیووە و بە گوێرەی یاسای 446 لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی شارەزوور دەستیشیگرتووە بەسەر گەنمە دزراوەکە و ئەو ئۆتۆمبێلەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.

ئێستا لە زۆربەی گوند و لادێکان وەرزی دروێنەیە و جوتیاران و هاوڵاتیان لە نزیک زەوییەکانیان خەرمان دادەنێن و دەبێت بە باشی ئاگاداری بەرهەمەکانیان بن.