دیمەنێک لە ناڕەزایەتییەکان
نەیارانی رێککەوتن گردبوونەوە
”قالیباف، عێراقچی، خوێنی سەرکردەکانمان چی”
ئەحمەد مستەفا
”قالیباف، عێراقچی، خوێنی سەرکردەکانمان چی”، ئەم بەرچاوترین دروشمی ئەمشەوی خەڵک بوو، کە لە ناوخۆی ئێران و لە تاران لایەنگرانی حکومەت خۆپیشاندان دەستی پێکرد و ناڕازین لە ئەگەری رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران.
وەک دیمەنە ڤیدیۆییەکان لە کەناڵەناوخۆییەکان دەریدەخەن، خۆپیشاندەران لە سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران محەمەد باقر قالیباف، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی، بە ناپاكیكردن لە عەلی خامنەیی تۆمەتبار دەکەن.
خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی چەندین درووشم دژی رێککەوتنەکە وەستانەوە و داوای کشانەوەی شاندی ئێران دەکەن لە دانووستانەکان و داواش لە موجتەبا خامنەیی دەکەن کە رێککەوتنەکە پەسەند نەکات.
ئاژانسی هەواڵی فارس هێرشی کردووەتە سەر عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و تۆمەتباری کرد بە گرتنەبەری رێبازێکی دیپلۆماسی نادیار لە مامەڵەکردن لەگەڵ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریكا.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 14.6.2026، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان تاران و واشنتن واژۆ ناکرێت.