جەوەکە کەمێک فێنک دەبێت

ئاسمان ساف و ساماڵە؛ ئەم دوو رۆژە شنەبایەکی خۆشمان دەبێ

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و شنەبایەکی خۆشمان دەبێت، بۆیە جەوەکە کەمێک فێنک دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 14.6.2026 کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دوای نیوەڕۆش هەندێک جار خێرایی با زیاد دەبێت بۆ سەرووی 15 بۆ 25 کم.

بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە، بەڵام کەمێک فێنکتر دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە، تەنانەت لە گەرمیانیش کە گەرمترین ناوچەی کوردستانە، پلەی گەرما دێتەوە خانەی سییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی