دیمەنی بەنزینخانەیەک
دۆخەکە کورتهێنانی دروستکردووە
سۆمۆ بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەکات؛ ئەوەی ئێرانی راگرت
ئەحمەد مستەفا
کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی دۆخی ناوچەکە و رووداوە ئەمنییەکانەوە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان کشاونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین.
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە و چارەسەرکردنی قەیرانەکە، لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەکەن.
نوسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی وەزارەتی نەوت لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، پابەندبوونی تەواوەتیی خۆشیان بە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران دووپاتکردەوە و رایانگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک بەنزین لەو وڵاتەوە هاوردە ناکەن.
سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکان بە پاڵپشتیی تەواوەتی حکومەت دەدرێنە هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە، هەروەها نرخەکانیش لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ و جیهان زۆر کەمترن.
لە ئێستاشدا چوار جۆر سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل بەردەستن لەوانەش؛ بەنزینی نۆرماڵ ئۆکتان 85، بەنزینی موحەسەن ئۆکتان 91، بەنزینی سوپەر ئۆکتان 95، لەگەڵ غازی شل.