هێشتا سێ گەڕ ماوە

بارسێلۆنا کلاسیکۆ و نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای بردەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی بارسێلۆنا یاریی کلاسیکۆی دووەمی ئەم وەرزەی لالیگای لە ریال مەدرید بردەوە، بەمەش نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی مسۆگەر کرد.

ئەمشەو یاریی کلاسیکۆ لە گەڕی 35ی خولی ئیسپانیا لە کامپ نۆو کرا و بارسێلۆنا بە 2-0 گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

هەردوو گۆڵی بارسێلۆنا لە گێمی یەکەم لە لایەن راشفۆرد و فێران تۆرێس تۆماریان کران.

بەم ئەنجامە بارسێلۆنا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیاندە 14 خاڵ و هێشتا سێ یارییش لەم وەرزەدا ماوە و توانی نازناوی ئەم وەرزە بباتەوە.

ئەمە جاری 29مینە لە مێژوودا بارسێلۆنا دەبێتە براوەی نازناوی لالیگا.