گەرمیان؛ بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک سێ مێردمنداڵ بریندار بوون

964+

پەری ساڵح

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان کەلار و گردەگۆزینە، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆ، رووداوەکە لە کاتی پێچکردنەوەیەکدا لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی) لە نزیک گۆڕستانی “شێخ عەبدولڕەحمان” روویداوە، لە ئەنجامدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و دوو سەرنشینی کە لەگەڵیدا بوون، برینداربوون.

هەر سێ بریندارەکە تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاساییەوەیە و لەدایکبووی ساڵانی (2010 و 2011)ەن، دەستبەجێ دوای رووداوەکە، لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی “شەهید هەژار” لە کەلار کران بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

دوای رووداوەکە، تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و هێڵکارییان بۆ رووداوەکە کردووە، هەروەها لێکۆڵینەوەی فەرمی دەستیپێکردووە بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی پێکدادانەکە .