نرخی نەوت دابەزی
ئاڵۆزییەکان هۆکارە
نرخى نەوت دابەزى؛ نرخى هەر بەرمیلێک لەبن 97 دۆلارە
وریا فەتاح
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.6.2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبن 97 دۆلارە و بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
بە دیاری کراوی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت برێنت دابەزینى بەخۆوە بینیوە لە چاو دوێنێدا و نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتووەتە 96.91 دۆلار و هەرچی نرخی نەوتی تەکساسیشە بەرمیلی بە 95.22 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شارەزایانی بازاڕی وزە هۆکاری ناجێگیری و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نرخی نەوت بۆ ئەو قسەوباسانە دەگەڕێننەوە کە چەند رۆژێکە سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ئەمریکا و ئێران هاتووەتە ئاراوە، کە هەر پێشوەچوونێک یان پاشەکشەیەک لەو پرسەدا، راستەوخۆ کار دەکاتە سەر بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخەکان لە بازاڕی جیهانیدا.