چوار هەزار و 562 هاوبەش سیستمی سۆلار بەکاردێنن

لە سلێمانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەراند

شۆڕش قادری

لە سلێمانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەراند و ئەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلار بەکاردێنن گەیشتووەتە چوار هەزار و 562 هاوبەش.

بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوبەرایەتی تەکنیک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ لە پارێزگای سلێمانی روو لە زیادبوونە و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر تا ئەمڕۆ یەکشەممە 9.8.2029 گەیشتووەیە زیاتر لە 102 مێگاوات.

ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و ناویان تۆمارکراوە،  گەیشتوەتە چوار هەزار و 562  و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان گەیشتووەتە (102.847) مێگاوات.

هەر بەپێی داتاكان، ئه‌و هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە سێ هەزار و 747ـیان هاوبەشی ماڵانن، 659ـیان هاوبەشی بازرگانی، هاوبەشی پیشەسازی 15، هاوبەشی کشتوکاڵی 134 و حەوت دانەشیان هاوبەشی حکومین.