لیندسی گراهام (سیناتۆری ئەمریکی):

ئەگەر رێکەوتن ئێران بەهێز بکات وەک ئەوەیە بەنزینمان بەسەر ململانێکانی لوبنان و عێراقدا رژاندبێت

فەرهاد حەسەن

لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکە لە تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر لە ناوچەکەدا وا هەست بکرێت کە رێکەوتن لەگەڵ ئێران رێگە بەم رژێمە دەدات بمێنێتەوە و بە تێپەڕبوونی کات بە هێزتر دەبێت، ئەوا وەکو ئەوە وایە بەنزینمان بەسەر ململانێکانی لوبنان و عێراقدا رژاندبێت.

دەشڵێت “رێکەوتنێک کە رێگە بە ئێران بدات بژی و خاوەنی توانای کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە بێت لە داهاتوودا، حزبوڵڵا لە لوبنان و میلیشیا شیعەکان لە عێراق دەخاتە سەر دەرمانی ستیرۆید.