دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە رێککەوتنی دۆلار و پشووی فەرمییەوە تا ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز

پەری ساڵح

لە رێککەوتنی دۆلار و پشووی فەرمییەوە تا ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، کورت و پوخت لێرە ئەوەی روویداوە بیزانە:

📌هاتوچۆی سلێمانی شەوی رابردوو رایگەیاند، مەفرەزەکانیان لە چەند بەنزیخانەیەک بەدواداچوونیان کردووە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەرەی بەنزیندا بەجێهێڵدرابوون، ئەوەی ژمارەی تابلۆی هەبووە، غەرامە کراوە و ئەوەشی بێ سەرەتا بووە رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن کراوە.

📌کاتژمێر 10ـی شەوی رابردوو لە ئاکرێ باوکێک بە ئۆتۆمبێل کچە یەک ساڵانەکەی شێلا و گیانی لەدەستدا

📌نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە رۆژی چوارشەممە 30ـی ئەیلوولەوە تاوەکو رۆژی شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو، بە بۆنەی یادکردنەوەی رۆژانی سەروەریی کۆماری عێراقەوە، پشووی فەرمی دەبێت لە دامەزراوەکانی دەوڵەت

📌هەڵبژاردەی عێراق یەکەم بردنەوەی لە جامی کەنداوی ئەمساڵ تۆمار کرد و بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە کوەیتی بردەوە، سعودیەش لە عوممانی بردەوە و بەفەرمی سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی جامی کەنداو

📌حکومەتی عێراق: عێراق گەیشتۆتە رێککەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەردەوامی ناردنی نەقدی دۆلار.

📌ترەمپ پێشنیازەکەی ئێرانی بۆ ئاگربەستی حەوت رۆژە رەتکردووەتەوەو وتوویەتی ئەگەری دەستپێکردنەوەی بۆردومانەکان هەیە.

📌عێراقچی: مەرجەکانی ئێمە روون و ئاشکران، هەرجۆرە هەوڵێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەندە بەو مەرجانەوە، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداریان نابین.

📌عێراقچی: هیچکات دەرچەی دیپلۆماسی و دانوستانمان دانەخستووە، بەڵام پاشەکشێ لە مافەکانی خۆشمان ناکەین.

📌وەزیری دەرەوەی لوبنان: بەرپرسیارێتیی “ح*زبو*ڵڵا” گەورەترە، چونکە رەتیدەکاتەوە تاوتوێی قۆرغکردنی چەک بکات.

📌وەزیری دەرەوەی لوبنان: ئێرانییەکان تا ئێستا درکیان بەوە نەکردووە کە بڕیار گەڕاوەتەوە تەنیا بۆ دەستی حکومەتی لوبنان.

📌وەزیری دەرەوەی لوبنان: ئیسرائیل و حزبو*ڵڵا هیچ کامیان هاوکار نین لە ئاسانکاریی رێگەی دانوستانەکان.

📌وەزیری دەرەوەی سعودیە: پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین سەبارەت بە قۆرغکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

📌وەزیری دەرەوەی سعودیە: هەرجۆرە پێشێلکارییەک رەتدەکەینەوە کە دەستدرێژی بێت بۆ سەر ئاسایشی سوریا و سەقامگیرییەکەی بخاتە مەترسییەوە.

📌وەزیری دەرەوەی سعودیە: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین رەفتاری میلیشیاکانی حوسی رەتبکەنەوە.