هێزی دەریایی ئێران
"هێرش بكه‌نه‌وه باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت"
ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریدایە ئیدارەی ئەمریکا لە پەنابردنە بەر کردەوەی سەربازی دژ بە وڵاتەکەی و رایگەیاند، کۆمەڵگه‌ی ئەمریکا ئەگەر بە بڕیارێکی لەو شێوەیە بەردەوام بێت، رووبەڕووی لێکەوتەی ئابووری و سەربازی سەخت دەبێتەوە.
محەممەد باقر قالیباف لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێكس، نووسیویەتی: ئەگەر پێتان وایە شەڕ لەگەڵ ئێران سوودی بۆ ئێوە دەبێت، ئەوا هەڵەتان کردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی، بژاره‌ی لەم شێوەیە لانیکەم دە دەرئەنجامی تاڵی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، هەر لە داڕمانی بازاڕە داراییەکان و لەدەستدانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە تا دەگاتە زیادبوونی قەرزەکان، بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و زیادبوونی ژمارەی سەربازەکانتان کە لە شەڕدا کوژراون.
قالیباف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەریەکێک لەم دەرئەنجامانە بۆ کۆمەڵگەی ئەمریکی کارەساتبار دەبێت، ئێوه ناچار نین ئەم رێگایە بگرنه‌به‌ر، بەڵام ئەگەر هەڵیبژێرن، دەبێت به‌رگه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌شی بگرن.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: لەم یارییە تاڵ و بێهودەیە دوور بکەونه‌وه.