دەربەندیخان

بارهەڵگرێکی پڕ لە شامپۆی بەسەرچوو دەستیبەسەردا گیرا

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری پڕ لە شامپۆی بەسەرچوو لە بازگەی بانیخیڵان لەلایەن کارمەندانی ئاسایشەوە دەستیبەسەردا گیرا.

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئەمڕۆ دووشەممە 18.5.2026 بڵاویکردەوە، گومان لە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر کرا و دوای بەدواداچونیان دەرکەوت شامپۆی ماوەبەسەرچووی هەڵگرتووە، بۆیە لە رێگای کارمەندانی ئاسایشی بازگەی بانیخێڵان دەستگیر کرا و بارهەڵگرەکە رادەستی لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان کرا.

سەرچاوەکە دەڵێت، دەرکەوت بارهەڵگرەکە 41 کارتۆن شامپۆی بەسەرچووی قژی هەڵگرتووە، کە دەکاتە  هەزار و 476 دانە، بەنیاز بوو لە شاری کەلارەوە بیگوازێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.

قایمقامیەتی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، کە لەلایەن لیژنەی چاودێریی بازاڕ سزای پێبژاردن بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کراوە و تەواوی شامپۆ بەسەرچووەکەش لە جێگەی تایبەت بە تەلەفکردنی ماددە بەسەرچووەکان، بە شێوەیەکی زانستی لەناو دەبرێن .