فولکەی سەرەکی ناوبازاڕی خورماڵ - وێنە: لە شارەوانی خورماڵ وەرگیراوە
وادەیان بۆ دانرا
دوو گەڕەکی خورماڵ ناویان لە لیستی ئۆردوگا زۆرەملێیەکان نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی خورماڵ، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی، داڵانی و ئەردەڵان دەکاتەوە، ئەوانەی تا ئێستا ناویان لە لیستی ئۆردوگای زۆرەملێ تۆمارنەکراوە سەردانیان بکەن.
ئەو ئاگادارییە سەرۆکایەتی شارەوانی دایناوە، و ماوەی 30 رۆژی دیاری کردووە، تا سەردانی شارەوانیی خورماڵ بەشی موڵکایەتی بکەن.
ئەوەش بەمەبەستی تۆمارکزدنی ناوەکانیان و تەواوکردنی رێکارەکانی تاپۆکردنی خانووەکانیان.
شارەوانییەکە ئەمڕۆ 23.6.2026 نوسراوەکەی دەرکردووە و دەڵێ، هەر هاوڵاتییەک لەماوەی دیاریکراودا سەردان نەکات خۆی بەرپرسیارە.
