بێ ناسنامەیە

لە سەید سادق منداڵێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

بڕوا مەجید – سەید سادق

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە منداڵێکی بێ ناسنامە لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا و تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک نەچووەتە نەخۆشانە تەرمەکەی وەربگرێتەوە.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی پیشەسازی سیدسادق روویدا و  ئۆتۆمبێلێک لەو منداڵە دەدات و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

فەرهاد حەسەن، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، بە 964ی  وت “منداڵێکی کوڕە، بە شێوە تەمەنی لە 12 ساڵان، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناسنامەی دیارنییە، هیچ کەسێک  لە کەسوکاری نەهاتون  بۆ نەخۆشخانە ”

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن