ئیدارەی پێنجوێن کەسوکارەکەی ئاگادار دەکەنەوە

“ژنێکی پیر لە بازیانەوە دەبەن بۆ سواڵکردن بۆ پێنجوێن”

​بڕوا مەجید – پێنجوێن

​بڵاوبوونەوەی وێنەی ژنێکی بەتەمەنی خەڵکی بازیان کە هاوینان لە پێنجوێن بە تەنیا دەهێڵرێتەوە، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و پەردە لەسەر کەیسی هێنان و بەجێهێشتنی کەسانی بەتەمەن لادرا کە بۆ مەرامی سواڵکردن بەکاردەهێنرێن.

​عەدنان کاکە رەش قایمقامی قەزای پێنجوێن بۆ 964 وتی، ​”ئەم ژنە بەتەمەنە چەند جارێکە دەهێنرێتە پێنجوێن و بەجێدەهێڵدرێت، بەهۆی خەمخۆری و نەجیبی خەڵکی پێنجوێنەوە دووجار کۆمەکی بۆکۆکراوەتەوە”.

قایمقام دەڵێت”بەدواداچونمان کردووە لەلایەن کەسە نزیکەکانیەوە بەمەبەستی سواڵکردن بەکاری دەهێنن و 24 کاتژمێرمان داناوە بۆئەوەی بێن بیبەنەوە، ئەگینا سکاڵای یاسای تۆماردەکەین”.

لە پێنجوێن هیچ سواڵکەرێکی لێنیە و ناهێڵین دیاردەی سواڵکردن لەم شارە هەبێ، هەرکەسیش پێویستی بەشتێک هەبێ کەسی باش و بەخشندەمان زۆرەو ناهێڵن نەبوونیان پێوەدیاربێ، عەدنان کاکەرەش وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی