داوای گۆڕی دۆسییەکانیان دەکەن

لە بەردەم باڵەخانەی حکومەت 146 خێزان گردبوونەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە هەولێر ئەم نیوەڕۆیە، 146 خێزان کە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی شارەزوور، سەیدسادق، هەڵەبجە چوبوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران داوای گۆڕینی ئەو یاسایان کرد، کە دۆسیەی شەهیدەکانیانی پێ یەکلاکراوەتەوە.

ئەوان دەڵێن، شەهیدەکانیان لەکاتی ئەرکی خزمەتی سەربازی و گیانیان بەخشیوە، بەڵام ئەو سایەی چارەنووسی دۆسییەکانی پێ یەکلاکراوەتەوە، هاوتای قوربانیدانی شەهیدەکان نییە.

ئەحمەد بەمۆ، کوڕی شەهیدە ئەو بە 964ی وت، کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە بە یاسایەک موچەمان بۆ رێک دەخەن، یەکسەر شوناسی شەهیدەکەمان دەسرێتەوە، و ئەوان بە شەهید تۆماری ناکەن و بە خانەنشین دەیکەن.

ئەمان دوو ساڵە خەریکی ئەوەن یاساکە لە بەرژەوەندی کەسوکارە شەهیدەکانیان بگۆڕن و بە یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007ی پێشمەرگە یاساکە بچەسپێنرێ و لە هەموو ئیمتیازاتەکان سوودمەند ببن.

ئەو یاسایەی بۆ ئەمان دانراوە، یاسای ژمارە 18یە، ئەگەر خێزانی موچەخۆر بێت یان منداڵەکانی سەروو 18 ساڵ بێت موچەکەی دەبڕێت، ئەوان نوێنەری خۆیان ناردووتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕێن داواکارییەکەیان جێبەجێ بکرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا