لە هەولێر، راپەڕین، کۆیە و سەیدسادق
ئەمڕۆ رووداوەکانی هاتوچۆ شەش پرسەیان لە هەرێمی کوردستان دروستکرد
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ رووداوەکانی هاتوچۆ لە چوار ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، راپەڕین، کۆیە و سەیدسادق، پرسەیان دروستکرد و بەهۆی رووداوەکانەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە سنووری قەزای کۆیە بەهۆی رووداوێکی سەختی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای چنارۆک، نزیک کانی کەند، شۆفێرێک و سەرنشینێک گیانیان لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش برینداربوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش، لەسەر رێگەی ژاراوە – قەڵادزێ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، كە برینی دوو بریندارەکە سەختە، ئەوەش بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ.
هاوكات نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارهەڵگرێکی گواستنەوەی غاز لە سەر رێگای هەولێر – گوێڕ وەرگەڕا و بەهۆی رووداوەکەوە، بارهەڵگرەکە ئاگری گرتووە و شۆفێرەکەی تێیدا سوتاوە.
بەم ئێوارەیەش لە نزیک ناوچەی پیشەسازی سیدسادق ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی داو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بەقسەی فەرهاد حەسەن، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، بە 964ی وت “منداڵێکی کوڕە، بە شێوە تەمەنی لە 12 ساڵان، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناسنامەی دیارنییە، هیچ کەسێک لە کەسوکاری نەهاتون بۆ نەخۆشخانە”.