خەڵکی ناۆیەی کۆڕێیە
شوانکارێک لە سنووری سیدەکان بە تەقەی سوپای پاسداران گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور
لە دوێنێ نیوەڕۆوە شوانکارێک لە کوێستانەکانی برادۆست بێسەروشوێنە و ئەمشەو دەرکەوت کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لەدەستداوە.
شیمال هەرکی ئامۆزای گەنجە کوژراوەکە بە 964ـی وت، “ئامۆزاکەمان لە لایەن سوپای پاسداران لە کوێستانەکانی خنێرانی سنووری سیدەکان تەقەی لێ کراوە و کوژراوە”.
وتیشی، تەرمەکەی و نزیک 850 سەر مەڕ و بزن لەلایەن سوپای پاسداران بردراون بۆ ئێران و لە هەوڵی ئەوەداین تەرمەکەی وەربگرینەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ 964 وتی، تەرمی ئەو گەنجە ئێستا لە شاری رەزایەیە لە ئێران.
ئەو گەنجە تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی ناحیەی کۆڕێی سەربە هەولێرە و رێپدانی هەبووە بۆ چون بۆ کوێستانەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی