سێ پرسیاری هەڵە بووە

ئەرەند جەمال یەکەمی ئیدارەی راپەڕینە

فەرمان مەلا حەسەن – رانیە

ئەرەند جەمال بە کۆنمرەی 694 بووە بە یەکەمی ئیدارەی راپەڕین لە پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەو لەماوەی تاقیکردنەوەکان تەنیا سێ پرسیاری لە وانەکانی زیندەوەرزانی و فیزیا هەڵە کردووە.

ئەرەند جەمال بە 964ی راگەیاند، چاوەڕوانی ئەو ئەنجامەم دەکرد، چونکە هەموو ساڵەکان یەکەم بوومە و رۆژانە هەموو  وانەکانم دەخوێند بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنم و دڵی خۆمە کەسە نزیکەکانم خۆش بکەم.

جەمال فەتاح  باوکی ئەو قوتابیە دەڵێت، هەموو شتێکم بۆ دابین کردبوو، بۆ ئەوەی بتوڵنێت لە کەشێکی گونجاودا بخوێنێت، کوڕەکەم هەر لە پۆلی یەکەوە زیرەک بوو براکەشی چوار ساڵ پێش ئێستا یەکەم بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.7.2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى 2025 – 2026 بڵاوکردەوە

بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە دوو هەزار و سێ هۆڵدا، بە چاودێری 12 هەزار و 18 مامۆستا، بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـیان کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا