دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەوروپا گەڕایەوە و لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا

دەریا ئەحمەد-کۆیە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیتریش بریندار بوو.

نزیک کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگەی نێوان کۆیە ـ رانیە لە نزیک گوندی کانی کەند رووویداوە.

هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکەوە تا ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکی تریش بریندارە.

دیاکۆ هەڵۆ بەرپرسی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بۆ 964 وتی، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە هەریەکەیان لە ئۆتۆمبێلێک دابوون و هەردووکیان خەڵکی سنوری قەزای تەقتەقن.

یەکێکیش لەوانەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی قەزای تەقتەقە و چەند رۆژێکە بۆ سەردانی کەسوکاری لە ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە کوردستان.

پێداچوونەوە: شیرین ساڵح