511 نەشتەرگەریان تایبەت بوون

تەندروستی سلێمانی: لە شەش مانگدا زیاتر لە 20 هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراون

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگاکە زیاتر لە 20 هەزار نەشتەرگەری جۆراوجۆر بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدراون.

بەپێی ئامارێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کۆی گشتی 20,530 نەشتەرگەری لە ناوەندە تەندروستییەکان و نەخۆشخانە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدراون.

لە ئامارەکەدا جۆری نەشتەرگەرییەکان بەپێی قەبارە و ئاڵۆزییان پۆلێن کراون، کە تێیدا نەشتەرگەرییە گەورە و مامناوەندەکان زۆرترین رێژەیان پێکدەهێنێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:

نەشتەرگەریی تایبەت: 511 نەشتەرگەری
نەشتەرگەریی سەروو گەورە: 2,773 نەشتەرگەری
نەشتەرگەریی گەورە: 8,365 نەشتەرگەری
نەشتەرگەریی مامناوەند: 5,411 نەشتەرگەری
نەشتەرگەریی بچووک: 3,470 نەشتەرگەری
ئەم ئامارانە دەری دەخەن کە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی رۆژانە فشارێکی زۆریان لەسەرە و خزمەتگوزارییەکی بەرفراوانی پزیشکی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن.