منداڵێک لەسەر ئەسپ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10.5.2026 لە باخێکی ناحیەی لەیلان منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە کاتی ئەسپسواری کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پزیشکی دادی کەرکوک بە964ـی وت، منداڵێکی تەمەن 12ساڵ بەناوی عەبدولوەهاب سەعدی سوڵتان قوتابی پۆلی شەشی سەرەتاییە، لە کاتی ئەسپسواری لە ناو باخێکی ناحیەی لەیلان کەوتووەتەوە خوارەوە و بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
هەروەها سەرچاوەکە دەڵێت، دوای تۆیکاری بۆ تەرمەکە رادەستی کەسوکارەکەی کرا، منداڵەکە دانیشتووی گەڕەکی نەسڕی شاری کەرکوکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا