هاتوچۆ ناوەستێ و رێگای جێگرەوە هەیە

سبەینێ تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

لە سبەینێوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێ، ماوەی داخستنەکەی زۆر نییە تەنیا بۆ دوو کاتژمێرە ئەویش بۆ پڕکردنەوەەی ئەو چاڵوچۆڵانەیە کە مەوەیەکە لێی دروست بوونە، ھاتووچۆی شارەکەش رێگای جێگرەوەی دیاریکردووە.
جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، تونێلەکە چاڵوچۆڵیەکی زۆری تێدا دروستبووە، ئاستەنگ و کێشە بۆ شۆفێران دروست دەکات لەسەر داوای قایمقامیەت و شارەوانی دەربەندیخان سبەینێ دوو کاتژمێر تونێلەکە دادەخەین”.
وتیشی “لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، تونێلەکە بەتەواوی بەڕووی شۆفێران دادەخرێت “.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەشۆفێران دەکەن رێگا جێگرەوەکان بەکاربھێنن کە بۆیان گونجاوە، بەپێی خواستی خۆیان، ئەوانیش بریتیین لە رێگای قەراغ، ناوتاق و سەنگاو.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن