شەمەندەفەرەکەی کەرکوک تۆزی گرتووە
23ساڵە کەس بە لایدا ناچێ کە رۆژگارێک بوو دەیبردنە بەغدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
تۆزی لەسەر نیشتووە نە کەس بەلایدا دەچێ، نەخۆشی ئەتوانێ وەکوجاران فڕەیەکی هیچ کام لە پارێزگاکنی دیکەی عێراق لێ بدات، ئەویش هێڵی شەمەندەفەری کەرکوکە کە 23 ساڵە وەستاوە.
هێڵی شەمەندەفەری کەرکوک99 ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن بەریتانییەکانەوە دروستکراوە، هەرچەندە مێژوویەکی درێژی هەیە، بەڵام بێ خەمانە جێهێڵدراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری 964 لە کەرکوک کۆی کردوونەتەوە و لەگەڵ لایەنە ئیدارییەکان، شارەزایان و کەسانی ئەکادیمی قسەی کردووە، وێستگەی شەمەندەفەری کەرکوک کە لە ساڵی 1925 لەلایەن بەریتانییەکانەوە دەست بەدروستکردنی کراوە، دوای دوو ساڵ واتا لە ساڵی 1927 کۆتای بەکارەکانی هێنراوە.
پاشان بەستراوەتەوە بەهێڵی نیشتیمانی عێراقی کە زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر کۆی گشتی هێڵەکەی بووە.
یەکەم گەشتی کاتژمێر 8:00 شەو بووە بەرەو شاری بەغدا، هێڵی شەمەندەفەری کەرکوک بوخاری بوە واتە بەهەڵم کاری کردووە، ئەوەش لە رێگای خەڵوزەوە، رۆژانە 500 بۆ 1000 کەسی دەگواستەوە بۆ شارەکانی دیکەی عێراق.
هێڵی شەمەندەفەری عێراق جیا لە گەشتیار بەڵکو بۆ کاری گواستنەوەی بازرگانی و سەربازی و سووتەمەنی لە نێوان پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بەکاردەهێنرا، وێستگەی شەمەندەفەری کەرکوک تەنیا وێستگەیەکی گواستنەوەی گەشتیار نەبووە بەڵکو هەنگاوێک بووە بۆ پێشکەوتن و شارستانییەتی شارەکە.
لە ساڵی 2003 واتا 23 بەر لە ئێستا هێڵی شەمەندەفەری کەرکوک بەهۆی جەنگ و ململانێی سیاسیەوە لەشوێنی خۆی چەقی بەستووە و جوڵەی نەکردووە، بەو هۆیەشەوە تووشی زەرەر و زیانێکی مادی زۆر هاتووە.
سۆراغی 964 دەریخست، بەشێک لە کەلوپەلەکانی هێڵە ئاسنییەکە بەهۆی نەپاراستنی لە هەندێک شوێنێ هێڵەکە بردراون، نوێکردنەوەی ئەو هێڵە رەنگە خەونێکی نوێ بێت بۆ کەرکوکییەکان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا