لە کفری گردبوونەوە کرا

بە خۆبەخش و دەرچوەوە دامەزراندنیان دەوێ

میلاد جەلال – گەرمیان

دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان و خۆبەخشی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان لە قەزای کفری لە رۆژی جیھانی پەرستاران گردبوونەوە و دەوای دامەزراندن دەکەن.

داواکارییەک نە سەرەتای هەیە و نە دوایی، ئەمانیش لەسەری سوورن و ماوە ماوە رای گشتی شاهیدی ئەم جۆرە گردبوونەوانەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.5.2026، ئالان قەیس، دەرچووی دانەمەزراو بە 964ى وت، ماوەی چوار ساڵە خوێندنم تەواو کردووە و بەخۆبەخشی دەوام دەکەم لە نەخۆشخانەکان، بەڵام ھیچمان بۆ نەکراوە دابمەزرێین ئەوەش مافی خۆمانە.

لە عێراق ساڵانە، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان پشتگوێ خراوین و کەس لێمان ناپرسێتەوە، ئالان قەیس وای وت.

دەشڵێ، لەرۆژی جیھانی پەرستاران داوادەکەین دامان بمەزرێنن، لەرابردووش چەندینجار بەڵێنمان پێدراوە، بەڵام ھەر قسە بووە ئەمجارە دەمانەوێت بەڵێنی کرداریمان پێبدەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا