"ژینگە بپارێزن"
300 خۆبەخش قۆڵیان هەڵماڵی و سەیرانگاکانی دەربەندیخان پاک دەکەنەوە
+964
میلاد جەلال
سەیرانگای بەهارانی سەوزەگیای نەرم و جوانی سەد دڵ دەبێ حەیرانی ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە، ئەم کوردستانە بەهشتی سەر عەرزە دەبێت هەمووان ژینگەکەی و سەیرانگاکانی بپارێزن و پاک رایبگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرجەم فەرمانگەکانی سنوری قەزای دەربەندیخان و چەندین خۆبەخش و ژینگە دۆست چووبوونە ناوچەی گەشتیاری بانقۆین و دورگەی ئەسپەکان و شەمێران لە پاشماوەی گەشتیاران پاکی دەکەنەوە.
دڵشاد محەمەد، یەکێک لە رێکخەرانی ھەڵمەتەکە بە 964ـی وت، زیاتر لە 300 کەس بە ژن و پیاو گەنجەوە قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و پاشماوەی سەیرانکەران پاکدەکەنەوە و داواش دەکەن بەسە ئیتر کە خۆشییەکەی خۆت دەبینی تۆزێکیش ژینگەکە بپارێزە و پاکڕایگرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی