دوێنێ گومان لێکراو بوو
یەکەم حاڵەتى تاى خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمار کرا
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
سەرچاوەیەکی پزیشکی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوکی گشتیی بە 964ـی وت،”ئەو ژنەی دوێنی گومان هەبوو توشی تای خوێن بەربونى لێ دەکرا، ئەمڕۆ ئەنجام پشکنینی خوێنی لە بەغدا گەڕایەوە دەرکەوتوە توشی تای خوێن بەربون بووە”.
دوێنێ چوارشەممە، ژنێکی تەمەن 43 ساڵ کە ژنی ماڵەوەیە و ئاژەڵداریشن، بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە داخلی نەخۆشخانە ئازاد، لەئێستیى کەرکوک کرا کە نیشانەى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوونى هەبوو.
بەپێى وتەى سەرچاوەکە، ئەنجامى پشکنینەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە تاى خوێنبەربوونى هەیە و بارى تەندروستیشى ناجێگیرە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح